بە یادی هاورێ عبدالله بابان
تۆ نامری چاوەکانم!
لە هەر کوێ بی لە سەر عەرز و لە بن گڵکۆ لە گەڵمانی!
سەر لە بەیانی رۆژی یەک شەممەی 10 ی مانگی ئاگووست ، کاکە ئازادی بابان ( کوڕی کاکە عەبدۆڵا تەلیفوونی کرد و هەواڵی دڵتەزێن و ناخوەشی مردنی کاکە عەبێ دا و زانیم کە کاک عەبێ بە جێمانی هێشتوە و بۆ هەمیشە ماڵ ئاوائی لێمان کردگە. یادی پیرۆزە!
ساڵی تەحسێڵی 1331 1330 ی هەتاوی بوو کە عبدالله بابان لە مەدرەسەی “بەدر” ی شاری سنە دەسی بە خوەندن کرد، ئەو کاتە من کلاسی سێ بووم، و هەر لەو کاتەوە یەکترمان ئەناسی. ئاشنای یەکترین بووین ولە مەدرەسە و لە کووجی و کۆڵان سڵام و ئەحواڵ پرسیمان ئەکرد.
لە ساڵەکانی 42 و 43 بوو کە عەبێ هاتە تاران و لە دانشکەدەی پۆلی تەکنیک لە رشتەی ساختمان درێژەی بە تەحسێڵاتی دا. .
ئەو کات تەک یەکێ لە دۆستە نزیکەکانی من (زیندە یاد هاشم طاهائی ) هاو دانشکەدە و هاو مەنزڵ بوون. بە بٶنەی کاکە هاشمەوە من جار جار ولە ئاخری حەفتە هاتوچۆی ماڵەکەیانم ئەکرد و یەکمان ئەدی و پێکەوە کۆ ئەبووینە وە و قسە ی خوەشمان ئەکرد، تەختەمان ئەکرد، جا و باریچ لە سەر پرسە گرینگەکانی ئەو سەردەمە قسە و باسمان ئەکرد. ئەو کاتە پرسی گرینگ بۆ بەحس و قسە و باس، مەسەلەی کورد بە گشتی و هەروەها شەری کورد لە گەڵ دەوڵەتی عێراق بوو کە لە کوردستانی عێراق گەرم بوو، لە ئێرانیچ نەبوونی ئازادیە سیاسیە کان، دیکتاتۆری شا و ساواک، مەسەلەی رێفۆرمی ارضی ئیران و ئەوەی کە حکوومەتی شا ناوی نابوو “انقلاب شاه و مردم” پرسی گرنگ و جێگای بەحس بوون.
سەرە رای ئەوەی کە کاک عەبێ خوەی لە بنە ماڵەیەکی خاوەن مڵک بوو و زەوی و زاری فرەیان بوو لە گەڵ دابەش کردنی زەوی بە سەر فەلاکان مەسەلەی نەبوو، بەڵكوو شێوەی دابین کردنی ئەم اصلاحاتەی پێ غەڵەت بوو. موخالفی ” اصلاحات از بالا” بوو و مخالفی دیکتاتۆری شا بوو.
لە سەر مەسەلەی کورد لە کوردستانی عێراق هەڵوێستی ئەو دیفاع بوو لە خەڵكی کورد و لایەنگری مافی دیاری کردنی چارەنووسی گەلی کورد بوو لە هەر چوار پارچەی کوردستان.
کاتێ کە لە ئاخری ساڵی 42 و نەورۆزی ساڵی 43 لە سەراسەری کوردستان خەڵکێکی زۆر گیران، یەکێ لە خزمەکانی کاکە عەبێ بە ناوی کاک همایونی بابانیچ گیرابوو. کاکە عەبێ بە بیانووی دیتنی کاک همایونەوە سەرەرای ئەوەی کە ئەیزانی ئیجازەی دیتنی زیندانیەکان نادەن چەند جار چوە بەر زیندانی سوورە قەڵا ( قزل قلعە) لە ئەمیرابادی تاران ، لەوێ لە گەڵ خانەوادەی زیندانیان قسە و باسی ئەکرد و جار جارەش افشاگری بۆ ئەکردن.
لە ساڵانی 43 و 44 ی هەتاویەوە بیری چەپ وردە وردە لە دانشگاکان پەرەی سەند و بە سەر بیرۆرای دانشجویان و چالاکانی جووڵانەوەی دانشجووئی زاڵ بوو.
دانشجووەکان و گرووپە دانشجووئیەکان لە زۆربەی دانشگاکان جەلەساتی قسە کردن لە سەر مەسئلی سیاسی و زیاتر مەیلەو چەپیان رێک ئەخست و کەسانێ کە لایەنگری ئەو بەحسانە بوون لەو دانیشتنان بەشداریان ئەکرد، جارێ شاملوو بانگ ئکرا بۆ قسە لە سەر شعری نوێ، گاهێ حاج سەید جەوادی، زەمانێ ئەخەوان ثالث و…..
کلاسەکانی زیندە یاد دکتر ئاریانپوور کە مامۆستای راستەقینەی بیر و رای چەپ بوو هەمیشە زیاتر لە چەند بەرابەری دانشجووەکانی کلاسەکەی کۆ ئەکردەوە.
کاک عەبێ بابانیش لەم ئاڵ و گۆڕە بێ بەهرە نەبوو و هەتا ئەهات زیاتر بە رەو چەپ ئەروی.
لە خۆپیساندانەکانی دانشجووئی بە تایبەت لە پۆلی تکنیک هەمیشە بەشداری ئەکرد .
عەبێ بابان ئینسانێک بوو کە لە باری فیکریەوە پێشرەو بوو و حەزی ئەکرد جەوانانی وڵاتەکەی لە باری زانستیەوە بەرەو پێش بچێ.
پرسێکی گرینگ کە لە ماوەی چەند ساڵدا فکری عەبێ بە خوەیەوە مەشغووڵ کردبوو مەسەلەی ئەو کەسانە بوو کە لە مەدرەسە لە باشترین و بە استعدادترین شاگرد مەدرەسە ئیە کان بوون و شیاوی ئەوە بوون کە بچنە دانشگا و لە پلەی بەرزا بخوێنن، بەڵام بە هۆی نەداری و هەژاری نەیان ئەتوانی خەرجی چەند ساڵ خوەندن لە تاران یا تەبرێز وشارە دانشگاهیەکانی تر فەراهەم بکەن ناچار ئەبوون بچنە “تربیت معلم” و ببنە مامۆستا لە مەدرەسە سەرەتائیەکانا، یا کارێکی سادەی ئیداری لە ئیداراتی دەوڵەتی بگرن. لە حاڵێکا مۆمکین بوو لە باری زانستەوە بگەینە پایەی بەرز یا لە دانشگاکان ببنە مامۆستا یان لە کاری تەحقیقی دەس بەکاربن.
عەبێ بەوە گەیی کە فۆندێ fond ێ یا بۆنیادێ دابنێ بۆ یارمەتی بەو دانشجووانە ی کە لە باری ئابووریەوە ناتوانن درێژە بە خوەندن بەن. بۆ ئەم مەبەستە و بۆ دانانی بۆنیادێکی وەها تەقالای فرەی کرد تەنانەت جاریکیان لە گەڵ من و هاوڕێ ساعدی وەتەندۆس چووینە لای یەکێ لە دەسەڵاتدارانی دەسگای دەوڵەت و دارای مەقامێکی پایە بەرزی ناو دەوڵەت بوو. بە داخەوە ئەو بەرنامە سەری نەگرت و دەوڵەت پێ خوەش نەبوو فۆندێک بو دانشجوویانی کورد پێک بێت.
دوای تەواو بوونی دانشگا و لە دەورەی خدمەتی سەربازی لە ئابادانی و مەسکەنی شاری سنە کاری ئەکرد و هەوڵی ئەوەی ئەدا کە رێگایەک یان پردێک یا ساختمان مەدرەسەیەک کە دورس ئەکرێت لە باری فەنی و لەباری ئەمنیتیەوە وەها بێ کە دوای ساڵهایچ هیچ خەتەرێ بۆ هاووڵاتیان پێک نەهێنێ.
دوای ئەوە ماوەیەک لە مهاباد کاری ئەکرد و لەودوا چوە کرماشان و لە وێ وەک رەئیس دەفتەری فەةی ئۆستانداری کرماشان دامەرزیا. لە کرماشان بە پێچەوانەی هەموو رەئیسێ زۆربەی کارمەندەکانی زۆریان خوەش ئەویست، بەڵام کەسانێک بوون کە مۆخالفی بوون و خوازیاری ئەوە بوون کە کەسێکی تر کارەکەی ئەو بە دەستەوە بگرێ .
ئەوانە پەیمانکارە فاسد و مۆتەقەللبەکان بوون و ئەو کاربەدەستانەی کە لە رێگای رشوە و دزیەوە لە گەڵ ئەو پەیمانکارانە هاوکاریان ئەکرد.
عەبێ بەرانبەر بەم جۆرە پەیمانکارانە سازشی نەئەکرد و دزی و تەقەلۆبەکانیانی لە قاو ئەدا. لە کرماشان عەبێ بابان وەک کەسێ لە لە گەڵ فساد و نا پاکی فەعالە ئەناسرا.
کە لە کرماشان بوو سەفەرێکی ئۆرووپای کرد و لەوێ زۆرێک لە چالاکانی ئەو سەردەمەی یەکیەتی خوێندکارانی کورد لە ئۆرووپای دیبوو .
لە گەڕانەوە لە ئۆرووپا ماشینێکی بنزی لە گەڵ خوەی هاوردەو کە تێا زۆرێک جزوە و ئاثاری مارکسیستی وەک ئاثاری لنین و مائۆ فرەیک نەشریاتی کوردی تێا جوان جاسازی کردوو کە توانی لە گۆمرک و مەرز رەدی کات.
لە کرماشان دەسگایەکی فتۆکۆپی مدرن و مۆجەهەزی بۆ مەحەل کارەکەی سەندوو، بە بیانووی ئەوە کە ئەم دەزگا زۆر گران کردراوە و ئەبێ ئاگامان لێ بێ ، لە پەستووی پشت ئۆتاقەکەی خوەی دای نابوو و ئێواران مەقالات و جزوەگەل سیاسی و مەمنۆعەی ئەو دەورانیە کۆپی ئەکرد.
حافظ سەبارەت بە کەسانێ کە بە هەموو شکڵێ لە خۆ بردووئی نیشان ئەدەن و تەنانت خوەیچیان لە بیر ئەبەنەوە ئەیژێ
غلام همت آنم کە زیر چرخ کبود ز هر چە رنگ تعلق پزیرد آزاد است
ماڵ و سەوەت، مەقام ۆ پۆستی ئیداری یا قدرت لەو نەوعە تەعەلۆقاتەن کە مرۆڤ بە ئاسانی دەسی لێ هەڵناگرێ و دڵی نای لە دەسیان بدا.
لە ساڵانی 55 و 56 ی هەتاوی عەبێ بەرنامەی ئەوە بوو کە لە کوردستان دانشکەدەی پزشکی بە بیمارستانی تایبەت بەو دانشکەدەیە دابمەرزنێ
بۆ ئەم مەبەستە چەمەن میزا زەمانی لە بەر چاو گرتبوو. چەمەنی میزا زەمان زەوینێکی چەندین هکتاری بوو لە پای کێوی ئاوییەردا. ئەم زەویە مڵکی شەریکی عەبێ و خاڵٶی بوو. عەبێ تەک خاڵٶیا قسی کردوو و خاڵٶی قانع کردوو کە ئەو زەوینە بۆئەم کارە ( خەستەخانە و دانشکەدەیی پزشکی ) خاڵۆی بەو مەرجە رازی بووبوو کە یەکی لە مەلا سەرشناسەکانی سنە لەو کارەدا دەخاڵەتی بێ. ئێمە ئەو کات کاک ئەحمەدی مفتی زادەمان لە بەر ئەوەی کە مخالفی رژیم بوو بە مناسب زانی و لە مانگی گۆڵانی 57 لە گەڵی قسەمان کرد و بەوە گەیشتین کە بۆنیادیک بۆ ئەم کارە دابنین. کاک ئەحمەد خەیاڵی بوو کە کەسانی نزیکی خوەی لە هەیئەتی ئۆمەنای ئەو تەرحە دابنێ، بەڵام ئێمە موافقەتمان نەکرد و هەیئەتی مدیرە هەر ئێمە سێ نەفەر بووین. کاک ئەحمەد رەئیس هەیئەت و مدیر عامل کاک عەبێ بابان و من ئەنادانی هەیئەت مۆدیرە.
یەک دوو مانگێک خەریکی فەراهەم کردنی مقدمات ئەو کارە بووین و لە مانگی مرداد 57 توانیمان بۆنیادێک بۆ کاری ڕێخستنی دانشکەدەی پزشکی و بیمارستانی گرێدراو بەو دانشکەدەیە لە ئێدارەی “ثبت شرکتها” بە ثەبت بگەینین. خەریک بووین کارەکانی تری پێویست بۆ انتقالی زەوینەکە بە بۆنیاد و تەماس تەک مەرکەزا دەس پێ بکەین سەیری رووداوەکان و بە تایبەت جەرەیاناتی شۆڕشی ئێران دوای 17 شەهریوەری 57 مەسیری زۆر بەرنامە و تەنانەت سەرنوشتی زۆر کەسیچی گۆڕا.
کاتێ کە قیامی 57 دەسی پێکرد عەبێ خان دەسی لە کار هەڵگرت و لە سنە دانیشت.
تەواوی ژیانی، تەواوی سەروەت و سامانی و تەواوی زانست و لێ هاتووئیەکەی خستە خدمەتی شۆرش و جووڵانەوەی سۆسیالیستی و شۆڕشگێرانە وە.
بەرزو بەڕێزە یادی پیرۆزی عەبدۆللای ىابان
ستۆکهۆڵم 22 08 2014